له‌ هه‌رێمى كوردستان 29 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ هه‌رێمى كوردستان 29 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 886 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/10/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 886 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 29 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، له‌و 21 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، دوانیان له‌ هه‌ولێر بوون، 15 كه‌سیشیان له‌ سلێمانى بوون، شه‌ش كه‌سى دیكه‌ش له‌ دهۆك بوون، دوو كه‌سیشیان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بوون، دوو كه‌سی دیكه‌ش له‌ گه‌رمیان و كه‌سێكیش له‌ ڕاپه‌ڕین بوون.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٢٤)

١. پشکنین: (٥٧٢٨ پشکنینی نوێ)
(٢٢٣٣ هەولێر)، (٨١٢ سلێمانی، ١٥١ گەرمیان)، (٢٤٩٨ دهۆك)، (٣٤ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٨٨٦ تووشبووی نوێ)
(٣٥٨ هەولێر)
(١٧٦ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٣٠٣ دهۆك)
(٢٠ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٥٦٦ چاکبوون)
(٩٣ هەولێر)
(٣٠ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان)
(٣٩١ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٩ مردن)
(٢ هەولێر)
(١٥ سلێمانی، ٣ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین)
(٦ دهۆك)
(٢ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٥٠٣٢٢٦ (١٨٢٧٦٥ هەولێر، ١٢٢٤٧٢ سلێمانی، ١٩٣٣٩٨ دهۆك، ٤٥٩١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٥٢٧٥٦ (١٩٤٦٨ هەولێر، ١٧٠٤٧ سلێمانی، ١٤٣٤٣ دهۆك، ١٨٩٨ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٣٣١٢ (١٥٠٠٨ هەولێر، ١٠٥٤١ سلێمانی، ٥٩٦١ دهۆك، ١٨٠٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٧٥٣٨ (٣٨٧١ هەولێر، ٥٥٣٤ سلێمانی، ٨٠٨١ دهۆك، ٥٢ هەڵەبجە)
مردن ١٩٠٦ (٥٨٩ هەولێر، ٩٧٢ سلێمانی، ٣٠١ دهۆك ، ٤٤ هەڵەبجە)
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٧ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠











باسنيوز

Top