وهزیرى تهندروستى: پێداچوونهوه به ڕێنوێنییهكانى خۆپارێزى دهكرێ
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "لەم ڕۆژانەدا لێژنەی وزاری و لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەگەڵ پارێزگار و وەزارەتە پهیوەندیدارەکان کۆ دەبێتەوە، کۆمەڵێک ڕێکار و ڕێنوێنیی خۆپارێزی کۆرۆنا پێداچوونەوەیان بۆ دهكرێ".
ئهوهشى خسته ڕوو: "کردنەوەی شوێنەکان و بازاڕەکان بە مەرجی تەندروستی بوو، بەڵام ئەو مەرجانە جێبەجێ ناکرێن، هەروەها لە فەرمانگە حکوومییەکانیش بەشێکی هاووڵاتییان و فەرمانبەران خۆپارێزی و مەرجەکان وەکوو پێویست جێبەجێ ناکەن".
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش دا، ژمارەی تووشبوان و گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوه لە هەڵکشانە، گوتیشی: "تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 51 هەزار تووشبووی کۆرۆنا له ههرێمى كوردستان تۆمار کراون، 32% لە ژێر چارەسەرن و 64% چاک بوونەتەوە، گیانلەدەستدانیش نزیکەی هەزار و 900 کەسە، ڕۆژانەش بە گشتی پێنج هەزار پشکنین دەکرێ".
د. سامان بەرزنجی ئاشکراشی کرد، ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین لە هەڵکشانە، لە هەولێریش ڕێژەکە بەرزە، دەشڵێت: "ئەگەر لەم پاییزە و لە زستان خۆپارێزی نەکرێ، ژمارەی تووشبوان و گیانلەدەستدان زۆر زیاتر دەبێ، ئەوكاتهش شوێن له نهخۆشخانهكاندا نامێنێ".
باسنيوز
