سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا تورکیا بەهۆکاری کێشەکان تۆمەتبار دەکات
راشیگەیاند، ماوەی 15 ساڵە تورکیا پشتگیریی ئازەربایجان دەکات ئەم جەنگە هەڵبگیرسێنێت.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، چەند گروپێکی تیرۆرستی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکاری ئازەربایجان دەکەن لەم جەنگەدا.
پێشتریش، ئیامنیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاندبووە، تورکیا جیهادییەکانی سووریا بۆ جەنگی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەکار دەهێنێت.
لای خۆیەوە تورکیا ئەم تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە، بەڵام ئەرمینیا دەڵێت، ئەنقەرە نیازی هەیە جینۆسایدێکی دیکە دژی ئەرمنییەکان بەرپا بکات کە بووە هۆی کوژرانی زیاد لە یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس.
K24-
