رێنماییهكانی وهزارهتی ناوخۆ بۆ هاوردهكردنی ئۆتۆمبێل
ھەر ئۆتۆمبێلێک لە پشکنینی سەلامەتی دەرنەچێت، ژمارەی پێنادرێت و تۆمار ناکرێت، ئەمە نوێترین بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، لەگەڵ کۆمەڵێک رێنمایی دیکە، بەشێکی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئێستا داخلی ھەرێمی کوردستان کراون و تۆمار نەکراون، مەرجی سەلامەتیان تێدا نیە و پێچەوانەی رێنماییەکانن، بۆیە ناتوانرێت ژمارەیان پێبدرێت.
تەنھا لە ساڵی 2020 سەرووی 50 ھەزار ئۆتۆمبێل ھێنراونەتەوە ھەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆریان تۆمارکراون، ئەوانەی لەم ژمارەیە ماون یان دواتر دەھێنرێن، پێویستە ھەموو مەرجەکانی وەزارەتی ناوخۆیان تێدا بێت، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیش لە سەرەتای مانگی داھاتوو کۆمەڵێک بڕیار و رێنمایی تایبەت، بە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەردەکات.
نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی: ھەر كۆمپانیەك پابەندی رێنماییەكان نەبێت و مهرجەكان پێشێلبكات، سزا دەدرێت و ئەوەش لە پێناو خەڵكی كوردستانە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلی توندوتۆڵ بھێنرێنە كوردستان.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی کوردستان رێگە بە ئۆتۆمبێلی پەڕەشوت تەقیو و بڕاوە نادات ھاوردە بکرێن. ھەروەھا دەبێت ئۆتۆمبێلی بەکارھاتوو بڕوانامەی سی ئۆ سی لەگەڵ بێت، لە کۆتایی مانگی رابردوو بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت، ھەر ئۆتۆمبێلێكیش مەرجەکانی تێدا نەبێت، پێش بڕیارەکە ھاوردەش کرابێت تۆمار ناکرێت.
k24 -
