کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
بەپێی راگەیێندراوی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا به دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ كاتێكی دیکە، كه بڕیاربوو كاژێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتى 7ی تشرینی یەکەمی 2020، به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیارەکەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2020 به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 9ی ئاسایی خولی پاییزەی راگه‌یاندبوو. بەرنامەی کارەکە لە دوو تەوەر پێكهاتبوو، کە به‌مشێوه‌یه‌ی بوو:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌یاسای "پاراستنی تۆڕ و بنچینه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌رێمی كوردستان - عێراق"، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی 79، 80، 82 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای "هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان - عێراق"، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی 87، 88، 89 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
k24 -
