‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنی سبەی چوارشەممەی دواخست

‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنی سبەی چوارشەممەی دواخست
لە ئاگادارییەكدا، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، دانیشتنی ژمارە (9)ـی ئاسایی خولی پاییزەی بۆ كاتێكی دیكە دواخست.

ئەمڕۆ سێشەممە 6/10/2020، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و تێیدا بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ (9)ى ئاساییی خولی پاییزه‌ى بۆ كاتێكی تر راگه‌یاند.

لە بەشێكی ئاگەدارییەكەدا هاتووە، كە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان بڕیاری دا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی تر، كه ‌بڕیاربوو كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی سبەی چوارشه‌ممه‌ 2020/10/7، به‌ڕێوه ‌بچێت.












باسنيوز



Top