لە هەرێمی کوردستان ٣٠ تووشبووی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
لە ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢٢٣ی وەزارەتی تەندروستیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی٩ی٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوەش کراوە ئەو ٣٠ تووشبووەی گیانیان لەدەست داوە، چوار کەسیان دانیشتووی هەولێر، ١٢ کەس لە سلێمانی، یەک کەس گەرمیان، شەش کەس ڕاپەڕین و حەوت کەسیش دانیشتووی دهۆک بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوەش کراوە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هەموو هەرێمی کوردستان ٧٩٣ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات ٣٦٨ کەسیش لە پەتاکە چاک بوونەتەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٢٣)
١. پشکنین: (٥٤٤٣ پشکنینی نوێ)
(١٥٩١ هەولێر)
(٨٢٨ سلێمانی، ١٤٣ گەرمیان)
(٢٨٤٧ دهۆك)
(٣٤ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٧٩٣ تووشبووی نوێ)
(٢٩٧ هەولێر)
(١١١ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٣٣٠ دهۆك)
(٢٧ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٣٦٨ چاکبوون)
(١٠٤ هەولێر)
(١٧ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١٨٠ دهۆك)
(٣٤ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٣٠ مردن)
(٤ هەولێر)
(١٢ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٦ ڕاپەڕین)
(٧ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٤٩٧٤٩٨ (١٨٠٥٣٢ هەولێر، ١٢١٥٠٩ سلێمانی، ١٩٠٩٠٠ دهۆك، ٤٥٥٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ٥١٨٧٠ (١٩١١٠ هەولێر، ١٦٨٤٢ سلێمانی، ١٤٠٤٠ دهۆك، ١٨٧٨ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٢٧٤٦ (١٤٩١٥ هەولێر، ١٠٤٨٩ سلێمانی، ٥٥٧٠ دهۆك، ١٧٧٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٧٢٤٧ (٣٦٠٨ هەولێر، ٥٤٠٠ سلێمانی، ٨١٧٥ دهۆك، ٦٤ هەڵەبجە)
مردن ١٨٧٧ (٥٨٧ هەولێر، ٩٥٣ سلێمانی، ٢٩٥ دهۆك ، ٤٢ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٦ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
باسنيوز
