د. مه‌حموود عوسمان: چوونی سەرۆكی حكوومەت بۆ پەرلەمان دەستپێكێكی زۆر باشە
د. مه‌حموود عوسمان، سیاسەتمەدار و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ”چوونی سه‌رۆکی حکوومه‌ت و جێگره‌که‌ی بۆ په‌رله‌مان ده‌ستپێکێکی باشه و ده‌بێت حکوومه‌ت و په‌رله‌مان به یه‌که‌وه هه‌ماهه‌نگی بکه‌ن، سه‌رۆکی حکوومه‌تیش ماوە ماوە بچێته په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتاره‌کانیش موماره‌سه‌ی كاری خۆیان بکه‌ن له ژێر چاودێریی کاری حکوومه‌ت“.
لە بەرامبەر ئەو قسانەشی كە دوو پەرلەمانتار كردیان لەبارەی دەست لەكاركێشانەوەی حكوومەت، مەحموود عوسمان رای گەیاند: ”راستیه‌ک هه‌یه دەبێت بزانرێت، له په‌رله‌مان زۆرینه‌ی لەگەڵ حکوومه‌تن، بەڵام نابێت ترس هه‌بێت له‌وه‌ی یه‌کتر ببینن، ئه‌وه‌ی دوینێ کرا ده‌ستپێکێکی زۆر باش بوو، ماوه‌یه‌کی درێژ به‌یه‌که‌وه بوون، هه‌موو شت باس کرا، ئه‌وه‌ش سوودی زۆره و بۆ ئه‌م قۆناغه گرنگه“.
جەختیشی كردەوە كە تیمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاتێكی زۆر لە پەرلەمان مانەوە كە ماوەی ١٠ كاتژمێر بەیەكەوە بوون. گوتیشی: ”كاك مەسرور هەموو ئەو داتا و زانیارییانەی لەبەردەستیدا بوون، خستییە ڕوو، زۆر شت باس كران كە پێشووتر نەزاندراون، بۆیە بە بڕوای من، ئەم كۆبوونەوەیە دەستپێكێكی باش بوو، دەشبێت لەمەودوا دانیشتن لە نێوان هەردوو هەبێت و هەموان پێكەوە بەرپرسیارێتی هەڵبگرن“.
باس‌نیوز
