مەسرور بارزانی: ڕەزامەندیمان لەسەر پلەبەرزكردنەوەی پێشمەرگە داوە

مەسرور بارزانی: ڕەزامەندیمان لەسەر پلەبەرزكردنەوەی پێشمەرگە داوە
ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند حكوومەتەكەی ڕەزامەندی داوە لەسەر بەرزكردنەوەی ڕێژەیی پلەی ئەو پێشمەرگانەی كاتی پلەبەرزكردنەوەیان تێپەڕیوە.

مەسرور بارزانی لەمیانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا، کە لەسەر داوای ئەو وەك سەرۆكی حكوومەت ساز کراوە، دوای ئەوەی راپۆرتێکی لەبارەی بارودۆخی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد و دواتریش وەڵامی پرسیاری سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی دایەوە، پێش كەمێكیش دەستی بە وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی 98 پەرلەمانتاری كوردستان كرد.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی وەڵامەكاندا باسی لە پلەبەرزكردنەوەی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند پێش ماوەیەك لەبارەی بەرزكردنەوەی پلەی پێشمەرگە، لەگەڵ وەزیری پێشمەرگەدا قسەیان كردووە، بۆ ئەو پێشمەرگانەی ماوەیەك بەسەر بەرزكردنەوەی پلەكانیاندا تێپەڕیوە، لەمبارەیەوە ڕەزامەندیان داوە لەسەر بەرزكردنەوەی پلەی پێشمەرگە بە شێوەی ڕێژەیی.

لە بەشێكی تری وەڵامەكانیدا، مەسرور بارزانی لەبارەی بەردەوامیی بەشێك لە شوێنەوارەكانی دوو ئیدارەیی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە جێی داخە تا ئێستا پێنج بازگە لە نێوان هەولێر و سلێمانی هەن، گوتیشی پێویستە شتێكی وا بكەن شوێنەواری دوو ئیدارەیی نەمێنێت، لەمبارەیەوە داوای لە هەموو لایەك كرد هاوكار بن بۆ نەهێشتن و كەمكردنەوەی زیاتری شوێنەوارەكانی دوو ئیدارەیی بەسەر هەرێمی كوردستاندا.











باسنيوز



Top