80 خانووی گەڕەكێكی كوردنشینی كەركووك ڕووخێندراون و كەس بە هانایانەوە ناچێ
ئەمڕۆ دووشەممە 5/10/2020، سامان كەریم، دانیشتووی گەڕەكی (گۆڕەپانی ئاهەنگەكان)ی كەركووكە و وەك شایەتحاڵیك، ڕایگەیاند، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە هەڕەشەی ئەوەمان لەسەر بوو كە خانووەكانمان بڕووخێنن، ماوەی چەند رۆژێكە بە كردەیی لەسەر بڕیاری راكان جبووری دەست كراوە بە ڕووخاندنی خانوو و تا ئێستا 80 خانوویان ڕووخاندووە لەگەڵ دەیان دوكاندا".
گوتیشی، ماڵەكانی تریش ئاگادار كراونەتەوە كە تاوەكوو سبەی سێشەممە خانووەكانیان چۆڵ بكەن، چونكە شۆفەڵ دەهێنن و دەیڕوخێنن و ئێستاش خەڵك دەستیان بە باركردن لەگەڕەكەكە كردووە كە زۆرینەی دانیشتوانی گەڕەكەكەش كەمدرامەتن و خەڵك توانای ئەوەی نیە بڕات لەناو خانووی كرێ دابنیشێت و هەروەها حكوومەتیش هیچ بەڵێنیكی قەرەبووكردنەوەی نەداوە، دانیشتووانی گەڕەكەكە هاورایان لێ هەستاوە و كەسیش گوێیان پێ نادات.
باسنیوز
