لە سنووری كەركووك دەست بەسەر هەشت مۆڵگەی چەکدارانی داعشدا گیرا

لە سنووری كەركووك دەست بەسەر هەشت مۆڵگەی چەکدارانی داعشدا گیرا
ئەمڕۆ دووشەممە 5/10/2020، لە سنووری پارێزگای كەركووك، دەست بەسەر هەشت مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشدا گیراوە.

لەمبارەوە، مولازمی یەكەم ئەحمەد محەمەد، كارمەندی بەشی راگەیاندنی سەرۆكایەتیی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، ڕایگەیاند: "هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە دۆڵی "ئەبووشەحمە" لە ناحیەی ڕەشادی سەر بە كەركووك دەستیان بە گەڕان و پشکنین و بەدواچوونی مۆڵگەی تیرۆریستاندا كرد".

گوتیشی: "لە ئەنجامدا دەست گیرا بەسەر هەشت مۆڵگە و دوو بۆمبی چێندراو و خواردەمەنی وشكە و پێخەفی داعش و پاشان لەلایەن تیمی ئەندازەی سەربازییەوە مۆڵگەكان تێكدران".












باسنیوز


Top