حکومەت زیاتر لە 331 ملیۆن دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە قەزای سۆران تەرخاندەکات

حکومەت زیاتر لە 331 ملیۆن دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە قەزای سۆران تەرخاندەکات
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەت بە بڕی زیاتر لە 331 ملیۆن دینار بۆ قەزای سۆران رەزامەندیی لەسەر درا.

بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاری خەرجکردنی بڕی 331 ملیۆن و 200 هەزار دینار درا بۆ دروستکردن و دابینکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە قەزای سۆران.

لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 50 هەزار و 248 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 31 هەزار و 996 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و هەزار و 826 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
k24 -
Top