سه‌رۆكی حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ قه‌زای سۆران ته‌رخانكرد

سه‌رۆكی حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ قه‌زای سۆران ته‌رخانكرد
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ قه‌زای سۆران ته‌رخانكرد.

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌ وێنه‌یه‌ك نێردراوه‌، هاتووه‌: "لە بەردەوامی پشتیوانییه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بڕی (331.200.000) سێ سەد و سی و یەک ملیۆن و دووسەد هەزار دینار درا بۆ دروستکردن و دابینکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە قەزای سۆران وەکو بەشێک لە پێداویستییە گرنگەکانی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان".
k24 -
Top