به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریی بازرگانیی هه‌ولێر: له ماوه‌ى مانگێكدا 51 شوێن سزا دراون
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریی بازرگانیی هەولێر، ڕایگەیاند: "لە ماوەی مانگێكدا لێژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی هەولێر سەردانی 363 شوێنیان کردووە، 51 شوێن له‌وانه سزا دراون".
له‌باره‌ى هۆکاری سزادانی ئەو شوێنانە، گوتی: "بەهۆی کاڵای خراپ و ناتەندروست، هه‌روه‌ها به‌هۆى زیادکردنی نرخی کاڵاکان و پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییه‌كانى چاودێریی بازرگانی، شوێنه‌كانیش بریتی بوون له: دووکان، مارکێت، نانەواخانە و سەوزەفرۆش".
هێمن سەید موراد ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "29 تۆن کاڵای خراپ و نایاسایی دەستی بەسەردا گیراوه، زیاتر لە هەشت ملیۆن دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران کراوە".
جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه، بەردەوام دەبن لە چاودێریکرنی بازاڕ و ڕێگە نادەن قۆرغکاری بکرێ.
باس‌نیوز
