هاووڵاتییانی گەڕەكێكی كەركووك لە دژی ڕووخاندنی خانووەكانیان شەقامێكی سەرەكیی شارەكەیان داخست
ئەمڕۆ یەكشەممە 4/10/2020، هاووڵاتییانی گەڕەكی (گۆڕەپانی ئاهەنگەكانی)ی كەركووك، ڕێگایەكی سەرەكیی شارەكەیان داخست، لەو ڕووەوە ئەدهەم جومعە، بەرپرسی بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك، پێشتر، ڕایگەیاندبوو، لە دوای ساڵی 2007ـەوە گەڕەكی (گۆڕەپانی ئاهەنگەكان) دروست كراوە و گەڕەكێكی كوردنشینە، ئێستاش بە بیانووی نەبوونی تاپۆوە بە فەرمانی پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك دەستكراوە بە ڕووخاندنی خانوو و دوكانەكانی خەڵك، ئەمە لە كاتێكدایە سەدان ماڵە عەرەب هەر لەسەر زەویی بێتاپۆ دروست كراوە، كەچی قایمقامیەتیی ناوەندیی كەركووك لەسەر فەرمانی پارێزگاری سەپێندراو دوو خانووی ئەوان دەڕووخێنێ، بەڵام ئەوانەی كورد بەكۆمەڵ دەڕووخێنن و بە چاوی ڕقەوە سەیری كورد دەكەن".
ماوەی نزیكەی سێ ساڵە لەسەر فەرمانی پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك هەر جارە و هەوڵی ڕووخاندنی دوكان و خانووی هاووڵاتییانی كورد دەدەن، بەشێكیان بە بیانووی نەبوونی تاپۆوەن، لەكاتێكدا پێش 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ئەو گرفتە لە كەركووك نەبووە.
باسنیوز
