وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رێكاره‌كانی دەستپێکردنی بۆ ساڵی نوێی خوێندن راگه‌یاند
بەپێی نووسراوێکی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا کە تێیدا لەبارەی رێکارەکانی دەستپێکردنی بۆ ساڵی نوێی خوێندن (2020-2021) له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژە بەوەکراوە، کە ئه‌مساڵ له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم به سیسته‌می ئاوێته ده‌بێت، واتا به‌شێك له وانه‌كان له‌ناو كه‌مپه‌س ده‌خوێندرێن و به‌شێكی دیكه‌ش به شێوازی ئۆنلاین ده‌بێت.
ئەوەش خراوەتە روو، کە پێویسته مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان پابەندی بەستنی ماسک بن لە کاتی دەوام و خوێندنی وانەکان.
باس‌نیوز
