په‌روه‌رده‌ى مه‌خموور: سه‌رۆكى حكوومه‌ت سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانى خۆپارێزی لە کۆرۆنا بۆ دابین كردووین
ڕه‌سول محه‌مه‌د ئەمین، به‌رێوەبه‌رى په‌روه‌رده‌ى مه‌خموور ڕاى گه‌یاند: "له رێكه‌وتی ۲۷ و ۲٨ی ۹‌ی ۲۰۲۰، به پێدانی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن له‌رۆژی ۲۷‌ی ۹‌ی ۲۰۲۰ زه‌نگی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۰ - ۲۰۲۱ لێدرا و خوێندنی پۆلی ۱۲‌ی ئاماده‌یی له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان له‌نێو پۆل ده‌ستپێكرا له سنوورى په‌روه‌رده‌ى مه‌خموور".
گوتیشى: "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكێ خوێندنى ئه‌مساڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای وه‌زاڕه‌تی په‌روه‌رده و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێرەوە کەلوپەلی وەک گه‌رمی پێ‌و و ماسك و (تعقیم)ی بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان دابینكرد و ئێمەش دابه‌شی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانمان كردووه بۆ پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا".
ئەوەشی خستە روو، وه‌ك ئه‌ركی ساڵانه‌مان هه‌ڵساوین به‌رێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و دانانی پلان بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت به‌كه‌رتی په‌روه‌رده و فێركردن و مامۆستایان و قوتابیان له ۱۰ی ۱۰ی ۲۰۲۰، له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌وامی فه‌رمی ده‌ست پێده‌كاته‌وه له‌پۆلی ۱ و ۲ی بنەرەتی خوێندن له‌نێو پۆل ده‌كرێت و له پۆلی ۳‌ی بنەرەتی تاوه‌كو ۱۱ ئاماده‌یی خوێندن به‌ئۆنڵاین ده‌ستپێده‌كات.
ئاماژەشی بەوەدا، کە پێشنیاریان كردووه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتی هه‌ولێر به‌هۆی خراپی هێلی ئینتەرنێت له‌نێو شارۆچكه‌ی مه‌خموور و نه‌بوونی هێلی ئینته‌رنێت له‌زۆرینه‌ی گونده‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان خوێندن بێته‌وه نێو ناوه‌نده‌كانی خوێندن و له‌پۆل قوتابی بخوێنێت.
باس‌نیوز
