”لە سلێمانی ٦٠٠ شەهیدی شەڕی داعش هەیە كەچی داواكراوە دوو هەزار پارچە زەوی دابەش بكرێ“
ئەمڕۆ شەممە 3/10/2020، كه‌ریم عه‌لی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "له‌سه‌ر پرسی سووتانی سنەوبه‌ره‌كانی سلێمانی، له سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و بێده‌نگ نابین له ئاست هه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌ك بكرێت، ئێمە له‌گه‌ڵ ئهوەداین هه‌ر زه‌وییه‌ك ده‌درێته كۆمپانیایه‌ك یان لایه‌نێك، به‌پێی ماسته‌رپلان و بە ڕێكارە كارگێڕییەكان و به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان و رێنماییه‌كان ڕێك بخرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی تێبینییە، ئەگەر دوای سووتانی سنه‌وبه‌ره‌كان، ئه‌و زه‌وییانه به‌بێ هیچ فه‌رمانێكی وه‌زاری و رێكارێكی كارگێڕی، بدرێته كۆمپانیای حزبی له‌م شاره، ئەمە جێی قەبووڵ نییه تا ئه‌و شوێنەی توانا‌مان هەبێت، رێگری لێده‌كه‌ین و دژایه‌تی ده‌كه‌ین".
ئەوەشی ئاشكرای كرد، كە له‌سه‌ر سووتانی دار سنه‌وبه‌ره‌كان، داوای كۆبوونه‌وه‌ی نائاساییان به ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی و سه‌رۆكی شاره‌وانی و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی و ژینگه‌ی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی دارستان و پاوانی سلێمانی كردووە. گوتیشی: “واژۆمان كۆكردووه‌ته‌وه و بە سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگامان داوە، جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه و ده‌بێت رێكاری یاسایی و ئیداری بەرامبەر هه‌ر به‌رپرسێكی ئیداری كە كه‌مته‌رخه‌م بووه، بگیرێته به‌ر، هه‌م له پاراستنی سنه‌وبه‌ره‌كان و هەمیش لە پاراستنی ڕووبەری زه‌ویی سنه‌وبه‌ره‌كان”.
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە دووپاتی كردەوە كە له سلێمانی داگیركردنی زه‌وی به‌رده‌وامه و بە پێویستی زانی، داواكاری گشتی و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وەزارەتەكان لەمبارەیەوە بێنە سەر هێڵ.
له‌باره‌ی دابینكردنی زه‌وی بۆ شه‌هیدانی شەڕی داعش، كەریم عەلی ئاشكرای كرد: “هیچ فه‌رمانێكی وه‌زاری نییه بۆ ئەو مەبەستە و رێكاری یاساییش نییه و به‌پێی ماسته‌رپلان نییه، نووسراومان لایه ئاماژه‌ی بە دابەشكردنی زەوی بەسەر شه‌هیدانی شەڕی داعش داوە، بەڵام داوای ڕووبەرێكی زۆر كراوە، ره‌نگه شه‌هیدانی شەڕی داعش لەم سنوورە ٦٠٠ كه‌س بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نووسراوه زیاتر له دوو هه‌زار پارچه زه‌وییە، ئێمه له‌گه‌ڵ ئهوەداین نه‌ك زه‌وی، خانوو و ئۆتۆمبێلیشیان بەسەردا دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وان، كادیر و ئه‌ندامی حزب دەوڵەمەند بكەن و به ناوی ئه‌وانه‌وه رێگه بدرێت خه‌ڵك داهات كۆبكاته‌وه”.
باس‌نیوز
