له ته‌قته‌ق دوو كه‌س به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى كۆیه، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، كاتژمێر 11 و نیوى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له ڕێگاى ته‌قته‌ق گوندى مه‌رزان، له ئه‌نجامى كۆنترۆل له‌ده‌ستدان، ئۆتۆمبێلێكى جۆرى هیۆنداى ئه‌لێنترا خۆى به پردێكدا كێشا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا، وو كه‌س گیانیان لەدەست دا دایك و كچێك بوون، دوو كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون كه باوك و كوڕه‌كه‌ى بوون، هه‌ر چواریان یه‌ك خانه‌واده‌ن.
باسنيوز
