مەسرور بارزانی: پێزانینم ئاراستەی كاك باڤڵ و كاك قوباد و شوێنكەوتووە راستەقینەكانی مام جەلال دەكەم
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا كە بە بۆنەی سێیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: ”له سێیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال، ڕێز و پزانینم بۆ خەبات و ڕۆڵی دیاری بەڕێزیان هەیە لە بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان و عێراقدا“.
جەختیشی كردۆتەوە: ”پێزانینم ئاراستەی کاک بافل و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم“.
مەسرور بارزانی هیوای خواستووە، یادی مام جەلال، هاندەر بێت بۆ یەکڕیزی و تەبایی گەلی كوردستان
باسنیوز
