سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین بڕیارێکی گرنگ بۆ قوتابییان ئاشکرا دەکات

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین بڕیارێکی گرنگ بۆ قوتابییان ئاشکرا دەکات
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین ڕای دەگەیەنێت، ھەر قوتابییەک خەڵکی دەرەوەی شاری ھەولێرە، دەتوانێت نەگەڕێتەوە و لە زانکۆکەی سنووری شارەکەی خۆی درێژ بە پرۆسەی خوێندن بدات، وردەکاریی پرۆسەکەش ئاشکرا دەکات.

د. جەوھەر فەتاح، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین ڕاگەیاند: "سبەی یەکشەممە 4/10/2020 لە زانکۆ و پەیمانگه‌کان دەست بە پرۆسەی خوێندن به‌شێوەی ئاوێتە دەکەین".

لەبارەی بریارێک بۆ ئەو قوتابییانەی كه‌ خەڵکی دەرەوەی شاری ھەولێرن، گوتی: "ئەو قوتابییانە دەتوانن بەشێوەی میوانداری بۆ ئەمساڵ لەو زانکۆیە بخوێنن، کە لە ناو شارەکەی خۆیانە".

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لەبارەی ورده‌کاری ئەم بڕیارە ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا: "ئەم بڕیارە پێى دەگوترێت میوانداریی قوتابی، به‌مه‌ش قوتابى دەتوانێت لە بەشەکەی خۆی داواکارییەک پێشکەش بکات بۆ ئەوەی ئەمساڵی خوێندنی لە ئەو زانکۆیە بێت کە لە شوێنی نیشتەجێبوونیەتی، ڕاستەوخۆ داواکارییەکەی پەسەند دەکرێت و خوێندنی ئەمساڵێ لەو زانکۆیە دەبێت، ھەر لەو زانکۆیەش تاقیکردنەوە دەکات و ساڵی داھاتوو دەگەڕێتەوە زانکۆکەی خۆی".

لەبارەی ئەو قوتابییانەش كه‌ دانیشتووی شاری ھەولێرن و دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن لێرە درێژە بە خوێندن بدەن.

د. جەوھەر فەتاح ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: "ھەموو قوتابییەک دەبێت بە ماسک بچێتە نێو ھۆڵەکانی خوێندن و سەرجەم ھۆڵەکانی خوێندنیش دەرمانڕێژ دەکرێن".









باسنیوز
Top