وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت دەستنیشان كرا
بە گوێرەی بەرنامەی كاری ئەو دانیشتنە كه، كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە دانیشتنەكەی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت و تێیدا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت و ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ئامادە دەبن.
بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی پەرلەماندا ئەم تەوەرانە ڕوون بكرێنەوە:
1ـ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسەی Ωچاكسازی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نیشنی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (2)ی ساڵی 2020.
2ـ بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كورسدتان و دابه‌شكردنی مووچه.
3ـ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ.
4ـ بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
5ـ لێكهوتهكان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا.
باسنيوز
