پارێزگاری نه‌ینه‌وا: به ئامانجكردنی هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
نه‌جم جبووری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا له به‌یاننامه‌یه‌كدا له باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆ سەر هه‌ولێر، دووپاتیكردەوە، ئه‌وان وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه ده‌كه‌ن، داواش له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن، كه هێزی خۆیان له ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنن و تاوانباران ئاشكرا بكه‌ن و رووبه‌ڕووی دادگایان بكه‌نه‌وه.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا رهتیشیكردەوە، پارێزگاكەیان ببێته گۆڕه‌پانێك بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی دوژمنكارانه دژی هه‌رێمی كوردستان. جهختیشیكردەوە، ده‌بێت هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت دژی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئاژاوه بنێنه‌وه و سه‌قامگیری وڵات بكه‌نه ئامانج.
k24 -
