بابا شێخی ئێزدییان كۆچی دواییكرد

بابا شێخی ئێزدییان كۆچی دواییكرد
له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر، "خه‌رتۆ حاجی ئیسماعیل" ناسراو به‌ "بابا شێخ"ـی ئێزدییان كۆچی دواییكرد.

"بابا شێخ" سه‌رپه‌رشتیكاری كاروباری ئاینی ئێزدییه‌كانی ده‌كرد و له‌ زنجیره‌ی بنه‌ماڵی "شێخ فه‌خره‌دینی كوردی عه‌دێ"یه‌ و له‌ دایكبووی ناوچه‌ی شێخانه‌.

له‌ رووی ئاینییه‌وه‌، بابا شێخ، به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ناو ئاینیی ئێزدیانی هه‌بووه‌. سه‌رپه‌رشتیاری په‌رستگای لالش بووه‌.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، بابه‌ شێخ گواسترابووه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری دهۆك و خرابوویه‌ ژێر چاودێری چڕ و دواتر گواسترابووه‌وه‌ بۆ شاری هه‌ولێر.
k24 -
Top