كاره‌باى هه‌ولێر: ڕۆژانه‌ 18 تا 19 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كرێت

كاره‌باى هه‌ولێر: ڕۆژانه‌ 18 تا 19 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆژانه‌ 18 تا 19 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كرێت، خشته‌ى پێدانى كاره‌باى نیشتمانیش، به‌ دوو فاكته‌ر دیارى ده‌كرێت.

حوسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند: "خشته‌ى كاره‌با به‌ به‌رده‌وام به‌ گوێره‌ى دوو فاكته‌ر دیارى ده‌كرێت، یه‌كه‌میان ئه‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ى كه‌ له‌ تۆڕى نیشتمانیى هه‌رێمى كوردستان پێمان ده‌درێت، فاكته‌رى دووه‌میش به‌پێى خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانى كاره‌با، ئێستا خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانى كاره‌با بۆ هه‌ولێر نزیكه‌ى هه‌زار و 600 مێگاواته‌، به‌ تێكڕا ئێمه‌ نزیكه‌ى هه‌زار مێگاوات كاره‌با له‌ تۆڕى نیشتمانیى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرین".

له‌باره‌ى پێدانى كاژمێره‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى، به‌رێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى هه‌ولێر گوتى: "ئێستا له‌نێوان 18 تا 19 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كرێت، جگه‌ له‌م جێگایانه‌ى كه‌ كێشه‌ و گیروگرفتی ته‌كنیكى و بارزۆرییان هه‌یه‌، كه‌ ناتوانرێت ئه‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌یان پێبدرێت".












باسنيوز


Top