شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانە

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانە
ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە لە وەزیری داد و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و حکوومەت و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێک دێن، سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە و لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆ بوونەوە.

پەیامنێری (باسنیوز) ڕای گەیاند کاتژمێر١٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی١٠ی٢٠٢٠ شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوونەتە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان کۆ بوونەتەوە.

گوتیشی کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پرۆژە یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکەکانی حکوومەت کە لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمدا لە سەرجەم سێکتەرەکان دەستیان پێ کردووە.

پرۆژەیاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکەکانی حکوومەت کە پرۆژەیەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و دراوەتە پەرلەمان، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و لیژنەی دارایی هەتا ئێستا٧ کۆبوونەوەی لەمبارەوە کردووە بۆ ئەوەی راپۆرتی لەسەر ئامادە بکات و لەم نزیکانە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە هەتا خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.











باسنيوز
Top