تۆمهتبارێك له شاری ههولێر دهستگیركرا
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، "ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکریێت بە ناوی (أ ـ ع ـ م) کە خەڵکی (ئێران) ـەو بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی (هێرۆین، حەشیش، کریستاڵ و جامایکا) لەگەڵ (۱۲ شیت حەبی هۆشبەری سۆمادریل و ئێکس) و بڕی (۲۹٦٠٠٠٠) دوو ملێۆن و نۆسەد و شەست هەزار دیناری ساختەی عێراقی و ۱٠٠ دۆلاری ئەمریکی ساختە لەگەڵ بڕێکی تر لە پارەی چاپی کۆنی عێراقی، هەروەها کۆمپیوتەر و ئامێرێكی پرێنتەر، کە پارە ساختەکەی پێ چاپ دەکرد، لەگەڵ ژمارەیەك چەقۆی گەورە و چەند پایپێك و هەندێك کەرەستەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دهستیان بهسهردا گیرا".
k24 -
