لە سۆران تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا

لە سۆران تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند کە شۆفێرێک لە ئەنجامی وەرگەرانی تراکتۆرەکەی گیانی لە دەست دا.

بەپێی راگەیاندراوێکی هاتوچۆی سۆران کە تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ی٩ی٢٠٢٠، لە خلیفان ــ دۆلی ئاڵانە لە گوندی (بناوی) تراکتۆرێک دوای لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ وەرگەراوە و لە ئەنجامدا بەداخەوە شوفێرەکەی بەناوی (میکائیل شێخ محمد ) گیانی لەدەستداوە".

هاتوچۆی سۆران ئاماژەشی بەوەش داوە، کە لەماوەی یەک هەفتەدا سێ کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.












باسنيوز

Top