لە هەرێمی کوردستان ٢٤ تووشبووی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
بەپێی ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢١٧ی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ٩ی ٢٠٢٠ بڵاوی کردووەتەوە، ئەو ٢٤ تووشبووەی کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ٥ کەسیان لە هەولێر، ١٠ کەس لە سلێمانی، یەک کەس لە گەرمیان و ٨ کەسی دیکەشیان دانیشتووی پارێزگای دهۆک بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوەش دراوە لە ماووەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هەموو هەرێمی کوردستان، ٦٧٣ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات ٤٣٠ کەسیش لە پەتاکە چاک بوونەتەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢١٧)
١. پشکنین: (٤٩٧٩ پشکنینی نوێ)
(١٩٣٢ هەولێر)
(٧٥٨ سلێمانی، ١٦٨ گەرمیان)
(٢٠٨٥ دهۆك)
(٣٦ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٦٧٣ تووشبووی نوێ)
(٢٩٧ هەولێر)
(٩٢ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٢٢٤ دهۆك)
(٣٢ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٤٣٠ چاکبوون)
(١٩٧ هەولێر)
(٢١ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان)
(١٥٩ دهۆك)
(٢٧ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٤ مردن)
(٥ هەولێر)
(١٠ سلێمانی، ١ گەرمیان)
(٨ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٤٦٦٧١٧ (١٧٠٦١٩ هەولێر، ١١٥٩٧٦ سلێمانی، ١٧٥٨٤٥ دهۆك، ٤٢٧٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤٧٨١٠ (١٧٦٧٦ هەولێر، ١٦١٥٥ سلێمانی، ١٢٢٨٦ دهۆك، ١٦٩٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٠٦٠٥ (١٤٠٤٣ هەولێر، ١٠١٧٦ سلێمانی، ٤٨١٢ دهۆك، ١٥٧٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٥٤٥٦ (٣٠٦٦ هەولێر، ٥٠٩٢ سلێمانی، ٧٢١٦ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)
مردن ١٧٤٩ (٥٦٧ هەولێر، ٨٨٧ سلێمانی، ٢٥٨ دهۆك ، ٣٧ هەڵەبجە)
بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی داشبۆردی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
٣٠ی ئەیلول ٢٠٢٠
باسنيوز
