بانگەوازێكی بەپەلە لە بانكی خوێنی ھەولێرەوە
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی هەولێر دەڵێ: "لە پێناو دابینکردنی بڕی پێویستی پلازمای چارەسەری بۆ تووش بووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پێدانی پلازما لەوانەیە دوا رێگای چارەسەری بێت بۆ گەڕانەوەی هیوا بە ژیان. بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن داوا لە چاکبووانی کۆرۆنا دەکات سەردانی بانکی خوێن بکەن، بۆ بەخشینی پلازما بە تایبەت ئەوانەی هەڵگری جۆری خوێنیA ".
بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی هەولێر، داوا لە کۆمەڵە و رێکخراوەکانی خوێن بەخشین دەکات هاوکاربن بۆ ئەو مەبەستە.
K24 -
