پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ كۆچی دوایی ميرى كوه‌يت
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی میری دەوڵەتی کوەیت (شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح)ـم پێگەیشت. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسە و سەرەخۆشی ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى ئهميريی به‌ڕێز وگه‌ل و حكومه‌تى كوه‌يت ده‌كه‌م.
خواليخۆشبوو نموونەی بەهای به‌رزى مرۆڤدۆستى بوو، له سه‌رده‌مى ئه‌ويشدا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان كوه‌يت و هه‌رێمى كوردستان فراوانتر بوون.
لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی وئارامی و دڵنەواییش بە هه‌موو لايه‌ك ببەخشێت.
انا لله وانا اليه را‌جعون
مسعود بارزانى
29 ئەیلوول 2020
k24 -
