لە هەولێر دەست بەسەر بڕێکی زۆر لەکاڵا و شتومەکی ماوەبەسەرچوودا گیرا
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، "لە رێکەوتی 29-9-2020، دوابەدوای چاودێری کردن و بەدواداچوون لەلایەن لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕی سەر بە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، بەسەرپەرشتی قایمقامی ھەولێر و بە ھاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی، لەیەکێك لەکۆگاکانی گەڕەکی ژیان، توانرا دەست بەسەر (٥٠٠) کیلۆگرام زەیتون و چەرەزاتی ماوەبەسەرچوودا بگیرێت".
جهختیش كراوهتهوه، "رێکاری یاسایی گیراوهته بەر و کۆگایەکە داخرا، خاوەنەکەشی کاردانەوەی ياسايی بەرامبەر دەکرێت و سەرجەم کاڵاکان لە رێگەی شارەوانییەوە گوازرانەوە زبڵخانە و لەناوبردران".
k24 -
