چەند پڕۆژەیەكی گەشتیاری لە هەولێر دروست دەكرێن

چەند پڕۆژەیەكی گەشتیاری لە هەولێر دروست دەكرێن
دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، ئاشكرای كرد، كە چەند سەردانێكی مەیدانییان بۆ ناوچەكانی باكووری هەولێر كردووە تا بیكەن بە شوێنی گەشتیاری.

ئەمڕۆ سێشەممە 29/9/2020، نادر ڕوستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕايگەیاند، كە شاندێكی دەستەكەیان چەند سەردانێكی مەیدانییان بۆ چەند ناوچە و گوندێكی سنووری سۆران و ڕواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر كردووە، بە ئامانجی ئامادەكاری و شیاندن و دەستنیشانكردنی ئەو شوێنانە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گەشتیاری، كە ئەوەش لە چوارچێوەی پلانی دەستەكەیاندایە بۆ گۆڕینی چەند گوندێك بۆ شوێنی گەشتیاری.

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار، ئاماژەی بەوەش كرد، كە سەردانەكە بۆ گوندەكانی گەرەوانی سەروو، گەرەوانی خواروو، فەقیان، سەران، بنەکاول و کەڕەک بووە، بە ئامانجی دیاریكردن و خستنەناو پڕۆژەی دەستەی گەشتوگوزار، تا بكرێن بە شوێنی گەشتیاری، بەڵام مەرج نییە هەموو ئەو گوندانەی سەردانیان دەكرێ، شیاوی ئەوە بن بكرێنە شوێنی گەشتیاری.












باسنيوز


Top