لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی مووچە بڵاو کردەوە

لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی مووچە بڵاو کردەوە
لێژنەی دارایى پەرلەمانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەران بڵاو کردەوە و داوا لە حکوومەت دەکات مووچە دابەش بکا.

بە پێی راگەیەندراوێکی لێژنەی دارایى پەرلەمانى عێراق کە تێیدا داوا کراوە حکوومەت پەلە بکات لە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران.

لە راگەیەندراوەکەدا، لێژنەی دارایی چەند خاڵێکی لەبارەى دواکەوتنى مووچە خستۆتەڕوو، تیایدا باس لەوە کراوە کە یاسای تەموویلی كورتهێنان نەگەیشتووە بەپەرلەمان، داوا دەكەین حكوومەت بەزوویی پلانی چاكسازیی ئابووری بنێرێتە پەرلەمان".

هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە دابینكردنی پارەی مووچە تایبەتمەندی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە و پەیوەندی بە پەرلەمان نییە.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە دارایی پەرلەمان ئەوپەڕی هەوڵ دەدات یارمەتی حكوومەت بدات و هەروەها داواش لەوەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵی دەکات پەلە بكات لە دابەشكردنی مووچە.

دوێنێ 28ی9ی2020، وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، کەوا پارەی پێویستی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 لەبەردەست نییە.












باسنيوز


Top