سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا کرد

 سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا کرد
شەوی رابردوو وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممەش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.


بڕیارە هەر ئەمڕۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانی ئەو وەزیرە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، قسەکردنە لەسەر، رۆڵی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هاوکاری و هاوئاهەنگییەکانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و مانەوەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان.







رووداو
Top