"سبه‌ی شاندێكی به‌رپرسانی دادگای فیدراڵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات"
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاندووه، "شاندی دادوه‌رانی عێراق جگه له فائق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادگای باڵا، هه‌ریه‌ك له دادوه‌ر جاسم عمێری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری داد و ره‌حیم عه‌بد حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له ئه‌نجوومه‌نی دادگای باڵا و فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌خۆ ده‌گرێت".
روونیشی كرده‌وه، "شانده‌كه زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و دیدار له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه".
بڕیاریشه شانده‌كه له‌لایه‌ن فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمه‌وه پێشوازی بكرێت.
پێشبینیش ده‌كرێت، پرسی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌ردوو لا له پێشینه‌ی گفتوگۆكان بن، وێڕای پاڵپشتیكردن له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ.
k24 -
