دوو گەنج لە قەزای دووکان کوژران
ئەو دوو گەنجەی کە کوژراون خەڵکی گوندی بانگۆڵی سەر بە ناحیەی تەکیەی جەبارین، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە بەفەرمی بڵاونەکراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکانی رووداویش کە لە سەرچاوەیەکی باوڕپێکراوەوە دەستی کەوتوون، ئەو دوو گەنجە کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ راگەیاند، ئەو دوو کەسە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە "رووداوێکی کوشتن تێوەگلاون و بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی لە پۆلیسی چەمچەماڵ فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە".
بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر رووداوەکە، رووداو پەیوەندی بە قایمقامیەتی قەزای دووکانەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبوون لێدوان بدەن. بەپێی یاساش، کەسوکاری کوژراوەکان دەتوانن لە بنکەی پۆلیسی شارۆچکەی پیرەمەگروون سکاڵا تۆمار بکەن.
هێزە ئەمنییەکانی چەمچەماڵ لەماوەی مانگێکدا 23 کەسیان دەستگیرکردوون، کە بە تۆمەتی تاوانی کوشتن لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
لەماوەی ئەم مانگەدا 6 رووداوی کوشتن لە سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری روویانداوە و بکەرەکانیان دەستگیرکراون، ئەوانەی دیکەش ئەو تۆمەتبارانەن کە هەڵاتبوون و لەلایەن دادوەر و بە پێی ماددەی 206 داواکرابوون. گوتیشی "ئەو 23 تۆمەتبارەش کە دەستگیرکراون هەموویان دانیشتووی سنووری قەزای چەمچەماڵن بە هەر 9 ناحیە و 120 گوندەکەیەوە".
rudaw -
