زانیاری لهبارهى تاپۆکردنی شهش هەزار پارچه زەویی کارت ڕادهگهیهنرێت
عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕايگەیاند: "دوای بڕیاری سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاپۆكردنى زهوییه كارتهكان، شهش هەزار پارچه زەویی کارت بەیانی، یان دوو بەیانی ڕێکارەکانی تاپۆکردنیان لە تاپۆی دووی هەولێر تەواو دەبێت و تاپۆکە دەدرێتەوە خاوەنەکانیان".
ڕوونیشى کردەوە، ئەو شهش هەزار پارچە زەوییە هەمویان هی ناوچەی باغەمرە شەهابە، گوتیشی: "مامەڵەکانیان تەواو بووە لەم چەند ڕۆژە له ڕێگەی ڕاگەیاندن ئاگاداری خاوەن زەوییەکان دەکەین كه تاپۆکانیان وەربگرنەوە".
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئاشکراشی دەکات: "55 هەزار پارچە زەویی دیكهش تاپۆ دەکرێن، پاش ئەوەی نەخشەکانیان تەواو دهكرێت، دەدرێتە فەرمانگەی تاپۆ تاوەکوو تاپۆ بکرێن، ئهمهشجگە لەو شهش هەزار زهوییه".
لە سنووری شارەوانیی هەولێر 125 هەزار زەویی کارت دابەش کراون، تاوەکوو ئێستا 65 هەزار پارچە زەوییان تاپۆ کراون.
باسنيوز
