وەزیری شارەوانی بەدواداچوون بۆ سیستەمی نوێی چاره‌سه‌ركردنی خۆڵ و خاشاكی هه‌ولێر دەكات
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 27/9/2020 ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به یاوه‌ریی سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌پارێزی هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشتیاری زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه، بۆ ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانی سیسته‌می نوێی چاره‌سه‌ركردنی خۆڵ و خاشاكی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، سه‌ردانی زڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه‌ی كرد.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به وردی تاوتوێی سیسته‌مه‌كه و بابه‌تی ژینگه‌پارێزیی سنووره‌كەی كرد تا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كێشه‌ی خۆڵ و خاشاك و بۆنی ناخۆش و سووتاندنی پاشماوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه و ته‌ندروستیی هاووڵاتییان ده‌بێت. ساسان عه‌ونی جه‌ختی له‌سه‌ر خێرایی پرۆسه‌كه و دووپاتكردنەوەی هه‌موو كارئاسانییه‌ك بۆ ئه‌و بابه‌ته كرد.
ئەم سیستمە نوێیەی چارەسەركردنی بابەتی خۆڵ و خاشاك، لە ژێر رۆشنایی كارنامه‌ی كابینەی نۆیەمی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستاندایە، كە لە كارنامەكەدا هاتبوو "به جیدی كار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی خۆڵ و خاشاك له هه‌رێمی كوردستان و بایه‌خدانی زیاتر به كارگه‌ی ریسایكلین له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان و ته‌ندروستی هاووڵاتییان."
باسنيوز
