له شه‌قڵاوه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین ماتۆرسكیلدا ده‌گیرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28/9/2020، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، چه‌ند وێنه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و باسى به‌وه كردووه، له‌سه‌ر داواى هاووڵاتییان له شه‌قڵاوه و له‌پاش زیادبوونى ناڕه‌زاییه‌كان له به‌رامبه‌ر بوونى كۆمه‌ڵێك ماتۆرسكیلى نایاسایی، كه ڕۆژانه و شه‌وانه نمایشیان پێده‌كرا و ده‌نگى گزۆزه‌كانیان به‌رز كردبووه‌وه، ئه‌مڕۆ هاتوچۆى شه‌قڵاوه هه‌ڵمه‌تێكى لێپێچینه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماتۆرسكیله‌كانی ده‌ست پێكرد".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا توانرا ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ماتۆرسكیلدا بگیرێت و ڕه‌وانه‌ى گه‌راجى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى هاتوچۆى هه‌ولێر كران، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
باسنيوز
