ئەمڕۆ لیژنەی دارایی و حکوومەت لە پەرلەمان کۆ دەبنەوە

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی و حکوومەت لە پەرلەمان کۆ دەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان و حکوومەت لەسەر پرۆژەیاسای بە کرێدان و فرۆشتنی موڵکەکانی حکوومەت کۆ ببنەوە.

بەپێی زانیارییەكان کاتژمێر١١ی ئەمڕۆ دووشەممە 2020.9.28 لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان و ڤاڵا فەرید وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و حکوومەت، بە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە.

گوتیشی ئەم کۆبوونەوەیە دەبێتە پێنجەمین کۆبوونەوەی لیژنەکە لەسەر ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر پرۆژەیاساکە بۆ ئەوەی خوێندنی دووەمی بۆ بکرێت.

راپۆرتەکە لە ٤٣ ماددە پێکھاتووە بەپێی ئەم پرۆژەیە لەمەودوا حکوومەت فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکەکانی بە یاسا رێک دەخات ئەمەش لە چوارچێوەی پرۆژە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و ئەم پرۆژەیاسایەش یەکێک لە پرۆژەکانی حکوومەتە بۆ پەرلەمانی کوردستانە.








باسنیوز
Top