یه‌كه‌ی ژمێریاریی یه‌كه‌كانی 70 و 80 خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
سەرچاوەیەک لە بەشی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان راگەیاند، له بڕیارێكدا به نووسراوی ژماره 7959 له رۆژی 21ی ئه‌یلوولی 2020 پاڵپشت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای چاكسازیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری هاوبه‌شی سه‌ربازی، به واژووی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمێریارییه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی درا.
هاوكات به‌پێی بڕیاره‌كه یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌و پێه‌ش هاوتای هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت، ته‌واوی مووچه و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه و به‌رنامه‌كان ( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر وردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ كراوه له مادده‌ی سێ ناو یاسای ژماره 19 ی ساڵی 2007ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
به جێبه‌جێكردنیشی به‌پێی مادده 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بودجه و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه وردبینی و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت.
بەپێی ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا دابەشکردنی مووچەی هەردوو یەکەکە دەخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، وەکو جاران نابێت کە مووچەی یەکەکانی 70 و 80 بەجیا بۆ لیواکان دەهات و دابەش دەکرا. "ئەمەش رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ رێکخستنەوەی هەردوو یەکەکە."
rudaw -
