پۆلیسی سلێمانی: دوو ئێرانی بە بڕێک پارەی ساختەوە دەستگیرکران
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاند، دوای بهدواداچوون و چاودێریی ورد، توانرا ههردوو تۆمهتبارهكه لهلایهن مهفرهزهكانی بنكهی پۆلیسی سهراوه لەپارکی ئازادیی سلێمانی دەستگیربكرێن".
تۆمەتبارەکان بڕێک پارەی جۆری پێنج هەزاریی عێراقیی ساختهیان پێ بووە، کە 700 بۆ 800 هەزار دینار بووە، بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، "ویستویانە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی ساخی بکەنەوە. ئێستا تۆمەتبارەکان لەژێر لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی بزانین پارەسەختەکەیان لەکوێ هێناوە؟ ئایا لە ئێران یان لە شوێنێکی دیکەیان هێناوە و بڕەکەی چەندە و لەکوێ حەشاریانداوە؟ بۆیە ئەوان لەژێر لێکۆڵینەوەدان".
دەربارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکان، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا "تۆمەتبارەکان ناویان (ل. م. ر) لهدایكبووی 1974 و (ع. م. ح) لهدایكبووی 1976ـە، ئێستا بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 298/280 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون".
سەرکەوت ئەحمەد ئەوەشی گوت، لە ماوەی ئەمساڵدا ئەوە یەکەمین رووداوی لەوشێوەیە کە تۆمەتباری بەو بڕە زۆرەی دراوی ساختەوە دەستگیر بکرێت، هەرچەندە پێشتر هەبووە، بەڵام 100 دۆلاری ئەمریکی پێگیراوە، ئەم بڕەی ئەمجارە بڕێكی زۆرە و هەمووی پێنج هەزار دیناریی عێراقییە".
k24 -
