حکوومەت بڕیارێکی لەبارەی دەرچووانی زانکۆکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەرکرد

حکوومەت بڕیارێکی لەبارەی دەرچووانی زانکۆکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەرکرد
حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر داننان بە بڕوانامەی زانکۆ ئەهلییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە و تێیدا بڕیاردراوە لەسەر داننان بە بروانامەی دەرچووانی زانکۆکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەوانەی تاکو ساڵی خوێندنی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ وەرگیراون.

ئەوەش خراوەتە روو، وەرگیراوانی خوێندنی دوای ساڵی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ پێویستە وەزارەت خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی عێراق دیراسەی ئەم بابەتە بکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو و بەرزکردنەوەی بۆ ئەم سەرۆکایەتییە بەمەبەستی بڕیاردان لەسەری.












باسنيوز


Top