له هه‌رێمى كوردستان 516 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/9/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، له ڕاگهیاندراوهكهدا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته ڕوو و باس له‌وه كراوه، له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له هه‌رێمى كوردستان 516 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 21 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، له‌و 21 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، پێنجیان له هه‌ولێر بوون، شه‌ش كه‌سیشیان له سلێمانى بوون، نۆ كه‌سی دیكه‌ش له دهۆك بوون، یه‌كێكیشیان له گه‌رمیان بوو.
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢١٤)
١. پشکنین: (٤٨٦٤ پشکنینی نوێ)
(١٦٠٤ هەولێر)
(٧٦٤ سلێمانی، ١٤٨ گەرمیان)
(٢٣١٢ دهۆك)
(٣٦ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٥١٦ تووشبووی نوێ)
(١٩١ هەولێر)
(٩٣ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان)
(١٧٦ دهۆك)
(٢٩ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٤٨٤ چاکبوون)
(١٩٠ هەولێر)
(٢٤ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٢١٧ دهۆك)
(٢٥ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢١ مردن)
(٥ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ١ گەرمیان)
(٩ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٤٥٢١٤١ (١٦٥٧١٦ هەولێر، ١١٣٢٣٥ سلێمانی، ١٦٩٠٢٩ دهۆك، ٤١٦١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤٥٧٣١ (١٦٨٥٨ هەولێر، ١٥٧٩٢ سلێمانی، ١١٤٧٧ دهۆك، ١٦٠٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٩٤٢٢ (١٣٤٤٥ هەولێر، ١٠٠١٤ سلێمانی، ٤٤٧٠ دهۆك، ١٤٩٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٤٦٣٨ (٢٨٥٦ هەولێر، ٤٩٣١ سلێمانی، ٦٧٧١ دهۆك، ٨٠ هەڵەبجە)
مردن ١٦٧١ (٥٥٧ هەولێر، ٨٤٧ سلێمانی، ٢٣٦ دهۆك ، ٣١ هەڵەبجە)
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٧ی ئەیلول ٢٠٢٠
باسنيوز
