له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی و پێداویستی ته‌ندروستی بۆ قوتابخانه‌كان دابینكران
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێردا هاتووه، "بەمەبەستی سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، ئەمڕۆ شەمە 26/9/2020 بڕی 5 هه‌زار کارتۆن ماسك و 2 هه‌زار گەرمیپێو و هەروەها 20 هه‌زار پاكکەرەوەی 500 ملیگرامی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دابینكران".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "بڕیارە بەیانی زەنگی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لێ بدرێت. لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەڕێگەی وەزارەتی پەروەردەوە ئه‌و كه‌لوپه‌لانه دابەش کران، ئێستا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بەشە پێویستی خۆیان وەردەگرن و دابەش کردن بەردەوام دەبێت".
k24 -
