پۆلیسی هەولێر بکوژانی رووداوه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی گه‌ره‌كی فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كرد

پۆلیسی هەولێر بکوژانی رووداوه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی گه‌ره‌كی فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كرد
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی بکوژانی رووداوەکەی دوێنێ شەوی گەڕەکی فەرمانبەران لە شاری هەولێر راگەیاند.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاویکردووەتەوە: "لەسەر فەرمان و بەسەرپەرشتی بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر عميد (دلێر نجار) تیمێکی تۆکمە لە لایەن ئەفسەران و کامەندانی بەشی پۆلیسی دەشتی ھەولێر و بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان پێکھێنرا لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردوو وە بەکەمتر لە ١٠ کاتژمێر بکوژانی سەرەکی کە چوار تۆمەتبار بوون بە ناوەکانی (د ع م)و (ز ع م) و (ا د ع)لەگەل (د ع ھ) دەستگیرکران و رادەستی یاسا کران".

هەروەها پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو، "دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییانی شاری ھەولێری خۆشەویست کە ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر شەو و رۆژ لە ئەرک دادەبن بۆ پاراستنی سەر و ماڵیان وە رێگەش بەھیچ کەسێک نادەین ئەو ئارامیەی شاری ھەولێر تێک بدات".














باسنیوز


Top