بەرپرسێكی حكوومی لە كەركووك: تیرۆریستانی داعش سوودیان لە خراپیی دۆخی ئەمنیی ناوچەكە وەر گرتووە

بەرپرسێكی حكوومی لە كەركووك: تیرۆریستانی داعش سوودیان لە خراپیی دۆخی ئەمنیی ناوچەكە وەر گرتووە
بەڕێوەبەری ناحیەی یایجیی سنووری پارێزگای كەركووك ئاشكرای كرد، كە تیرۆریستانی داعش سوودیان لە خراپیی ڕەوشی ئەمنیی كەركووك وەرگرتووە و بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی و نەناسینەوەشیان جلی سەربازی دەپۆشن.

ئەمڕۆ شەممە 26/9/2020، فەلاح خەلیل، بەرێوەبەری ناحیەی یایجی، رایگەیاند: "تیرۆریستانی داعش، سوودیان لە خراپیی دۆخی ئەمنیی كەركووك وەرگرتووە و بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی، پیلانی نوێیان هەیە."

گوتیشی: "بەپێی زانیاریی وردی ئێمە، چەكدارانی داعش بۆ ئەو ناوچانەی كە هێزی ئەمنی لێیە، جلی سەرباری دەپۆشن، بۆ ئەوەی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە نەناسرێنەوە و پاش ئەنجامدانی هەر كردەوەیەكی تیرۆریستی بتوانن هەڵبێن."

ئەو بەرپرسە حكوومییە، نموونەی ئەوەی هێنایەوە، كە درەنگانی شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش بە جلی سەربازییەوە لە نزیك گوندی باجوان، كە ناوچەكە هێزی ئەمنیشی لێیە، كەسێكیان كووشتوە و كەسێكی دیكەیان رفاندووە و تا ئێستاش چارەنووسی رفێنراوەكە نادیارە."

لە پاش خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017ی تاقمی خیانەتكاری ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە هۆی نەمانی پێشمەرگە لە سنوورەكە و داگیركردنی ناوچە كوردستانییەكان، بە تایبەت كەركووك و دیالە، دۆخی ئەمنی لەو ناوچانە ئاڵۆز بووە.











باسنیوز



Top