بارهەڵگرێک بە پێنج ئۆتۆمبێلەوە لەسەر رێگەی پێنجوێن دەکەوێتەخوارەوە
بەهۆی رووداوەکەوە زیانی ماددی زۆر بە بارهەڵگرەکە و سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی دیکەش کەوتووە.
شۆفێرەکەی ناوی ئەبوفەزڵ مەزڵومیان بووە و خەڵکی ئێران بووە. دوای ئەوەی بە سووکی برینداربووە، گوێزراوەتەوە نەخۆشخانە و دواتر رادەستی پۆلیس کراوە.
لوقمان لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، برینی شۆفێرەکە "سووک بووە"، دوای چارەسەری پێویست بۆی، رادەستی پۆلیسی ناڵپارێز کراوە و لەوێ دەستبەسەرە.
