كوردی پارچهكانی دیكهی كوردستان باس له گرنگی ریفراندۆم دهكهن
ساڵح قادری، نوێنەری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران لهو بارهیهوه، رایگهیاند، ئەگەرچی كورد لە سەرجەم پارچەكانی كوردستان چەندین حزب و لایەنی سیاسی ھەیە، بەڵام ھەموویان چاویان لە رێفراندۆم بووە و سەرۆك بارزانیش بە ئاڵا ھەڵگری ئەو رێگایە لە قەڵەم دەدەن.
زانا سزەن، جێگری سەرۆكی پارتیا ماف و ئازادی لە باكووری كوردستان گوتی: ریفراندۆم گەرچی لە باشوور بوو؛ بەڵام دەنگی 50 ملیۆن كورد بوو.
رۆژی ریفراندۆم رۆژی ھەڵكردنی ئاڵای سەربەخۆیی و رۆژی ھاودەنگیە، ئەو رۆژە بیری سیاسی تاكی كورد بە دەوڵەتبوون بوو، ئەمڕۆ باشووری كوردستان باوەشی بۆ كوردان كردووەتەوە و كوردانی رۆژئاوای كوردستان ئەم یادە و رۆڵی سەرۆك بارزانی بە نوێگەری لە ھزری سیاسی كورد دەزانن.
لە وڵاتی رووسیاش زیاتر لە یەك میلیۆن كورد ھەیە و ئەوانیش پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆم دەربڕیوە. ئەو پرسە نەتەوەییە بە ھی ھەموو كوردێك دەزانن.
3 ساڵ بە سەر گەورەترین دەسكەوتی كورد تێدەپەرێ، كورد بە یەكگرتویی باسی یادەكە دەكەن و ھیواخوازن ساڵڕۆژی ریفراندۆم كە بە رزگاركەری كوردانی ھەر چوار پارچەكە ناو دەبرێت، ببێتە ھەوێنێك بۆ ئاشتی و یەكدەنگی و كلیلی راستەقینە بێت بۆ درووستبوونی دەوڵەتی كوردستان.
k24 -
